کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسراو له دوو شـاری وڵاته‌که 6 کارمه‌ندی ته‌ندروسـتیـیان کوشـتووه که له هه‌ڵمه‌تێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا کارده‌که‌ن به مه‌به‌سـتی گوتانی منداڵان له دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی.
پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4 کارمه‌ند که ژنن له زنجیره‌یه‌ک هێرشدا له شـاری که‌راچی کوژراون، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌و شاره‌دا پـیاوێـک که خۆبه‌خشانه بۆ هه‌مان هه‌ڵمه‌ت کاری ده‌کرد کوژرا. له شـاری پـیشـاوهریش ئه‌مڕۆ ژنێـک کوژرا که ئه‌ویش له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا کاری ده‌کرد.
لێـکۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن ده‌رکه‌وتووه زۆربه‌ی هێرشه‌کان به‌سه‌ر ماتۆرسکیله‌وه ئه‌نجامدراون. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک کارمه‌ندی دیکه‌ی ته‌ندروسـتی برینداربوون.
له ئاکامی ئه‌م تیرۆرکردنانه، وه‌زیر ته‌ندروسـتی هه‌رێمی سندی بڕیاری دا هه‌ڵمه‌تی کوتانه‌که له ناوچه‌ی که‌راچی ڕابگیرێت.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌م هێرشانه ڕانه‌گه‌یاندووه.