تیمی پـزیشکی له پـسپـۆڕانی عێراقی و ئه‌ڵمانی و ئێرانی و به‌ریتانی به مه‌به‌سـتی ڕاگه‌یاندنی باری ته‌ندروسـتی سه‌رۆک کۆماری عێراق له دوا ڕاپـۆرتی ئه‌مڕۆیاندا حاڵه‌تی جێگیربوونی ڕه‌وشی ته‌ندروسـتی تاڵه‌بانیان به ئه‌رێنی ڕاگه‌یاند.
ده‌ڵێن به به‌راورد له‌گه‌ڵ دوێنێدا پشـکنینهکانی تاقیگه و وردبینی تیشـکی ئه‌وه‌یان دهرخسـتووه که سه‌رۆک کۆماری عێراق باری ته‌ندروسـتی جێـگیره و له مه‌ترسیدا نیـیه.
له دووه‌م کۆنگره‌ی ڕاپـۆرتی پـسـپـۆڕانی تیمی پـزیشـکیشدا ورده‌کاری ته‌ندروسـتی تاڵه‌بانی ئاشـکراکرا.
دکتۆر عیسام نامیق عه‌بدوڵڵا بریکاری وه‌زیری ته‌ندروسـتی عێراق، هاوکات ئه‌ندامی تیمی پـسپـۆڕان ده‌ڵێت " له ڕاستیدا ئه‌م لێـدوانه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌واوکردنی لێـدوانه‌که‌ی دوێنێی ئه‌و تیمه پـزیشـکیهیه که سه‌رپه‌رشـتی باری ته‌ندروسـتی به‌ڕێز سه‌رکۆمار مام جه‌لال ده‌کات، وه ئه‌وه‌ی که جێـگه‌ی دڵخۆشـیـیه ئه‌مڕۆ گۆڕانکاریـیه‌کی زۆر باش له باری ته‌ندروسـتی سه‌رۆک کۆمار ڕوویداوه و له دوێنێوه تاوه‌کو ئه‌مڕۆ توانراوه په‌یوه‌ندی بکرێت به چه‌ند تیمێـکی پـزیشکی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق و به‌شێـک له‌و تیمه پـزیشـکیانه گه‌یشـتوونه‌ته به‌غدا و ئه‌و گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و تیمه پـزیشـکیانهدا کرا له باره‌ی چۆنێتی چاره‌سه‌رکردنی به‌ڕێز تاڵه‌بانی، به ته‌واوه‌تی ئه‌و ڕێگهچارهسهرهی که له لایه‌ن تیمه پـزیشـکیـیه عێراقیـیهکهوه دانراوه، ئه‌وانیش هه‌مان ڕایان هه‌بوو."
له لێـدوانێـکی تایبهتیشـدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم ئه‌ندامی تیمی پـزیشـکانی چاودێری ته‌ندروسـتی تاڵه‌بانی، ڕایگه‌یاند ئه‌و تیمه پـزیشـکیـیهی له ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشـتوونه‌ته به‌غدا، پاش پـشـکنینی باری ته‌ندروسـتی تاڵه‌بانی دڵنیابوون له جێـگیری ته‌ندروسـتی، وه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی زیاتر سبه‌ینێ ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیای ده‌کرێت.