کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژنامه‌وانانی بێ سنوور Reporters Without Borders ده‌ڵێت تورکیا گه‌وره‌ترین زیندانی ڕۆژنامه‌وانانه له جیهاندا، ئینجا به دوایدا چین و ئه‌ریتیریا و ئێران و سوریا دێن.
کۆمه‌ڵه‌که که باره‌گاکه‌ی له فه‌ڕه‌نسایه ده‌ڵێت جێی مه‌خابنه که‌وا تورکیا بووه‌ته گه‌وره‌ترین زیندان بۆ ڕۆژنامه‌وانان له کاتێـکدا خۆی به نموونه‌ی دیموکراسی له ناوچه‌که‌دا داده‌نێت.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌شڵێت هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و یاسا سهرکوتکرانهیانهی له تورکیادا هه‌ن و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و بڕگه و به‌نده یاسایـیه ئاڵۆز و ناڕوونانه‌ی هه‌ن و له‌گه‌ڵیشیدا ده‌زگای دادی وڵاته‌که زۆر به گومانه.
به‌پـێی کۆمه‌ڵه‌که ئه‌م حاڵه‌ته ناگۆڕێت هه‌تاوه‌کو چاکسـازی له یاساکاندا نه‌کرێت و به تایبه‌تی یاسای دژه تێرۆردا.
کۆمه‌ڵه‌که ئاماژه‌شی به‌وه کرد که زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌سـتگیرکراون له میدیا کوردیـیه‌کاندا کارده‌که‌ن.