هه‌ردوو ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز و ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێن کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی لوبنان گوتویانه محه‌مه‌د ئیبراهیم ئه‌لشه‌عار وه‌زیری ناخۆی سوریا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گه‌یه‌ندراوه‌ته لوبنان به مه‌به‌سـتی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و برینانه‌ی دووچاری بووه له هێرشه‌که‌ی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووی به‌رده‌م وه‌زاره‌ته‌که‌ی.
هه‌رچه‌نده که‌سان هه‌ن له ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ڵێن وه‌زیری ناوبراو به سه‌ختی برینداربووه و بۆیه ڕه‌وانه‌ی لوبنان کراوه، به‌ڵام هه‌تا ئێسـتا هیچ کاربه‌ده‌سـتێـکی لوبنانی ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشـتڕاست نه‌کردووه.
جێی ئاماژه‌یه پاش هێرشه‌که، ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ڕه‌تیانکرده‌وه شه‌عار زیانی پـێگهیشتبێت، به‌ڵام گوتیان له ئاکامی هێرشه‌که 5 که‌س کوژران و 23 که‌سیش برینداربوون.