له کاتژمێر 5 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به کاتی به‌غدا، سه‌رۆک کۆماری عێراق به مه‌به‌سـتی چاره‌سه‌رکردنی گواسترایه‌وه بۆ ناوه‌ندێـکی پـزیشـکی له ئه‌ڵمانیا.
له لێـدوانێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا خانمی یه‌که‌می عێراق هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ڕایگه‌یاند به‌ر له‌وه‌ی تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆمار له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا ماڵئاوایی لێبکات، چاوی پـێـیکهوتووه و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا کردووه.
تاڵه‌بانیش به ئاماژه‌ی ڕووخساری وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه، که ئه‌م حاڵه‌ته به لای خانمی یه‌که‌می عێراقه‌وه دڵخۆشکه‌ره و نیشانه‌ی به‌ره‌و پـێشچوونی باری ته‌ندروسـتی تاڵه‌بانی بووه.
جێی ئاماژه‌پـێـکردنه سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ ماوه‌ی سێ شه‌و و دوو ڕۆژ له ژێر چاودێری تیمێـکی پـزیشـکیدا بوو له نه‌خۆشـخانه‌ی شـاری پـزیشـکی به‌غدا. له‌و ماوهیهشـدا 3 تیمی پـسپـۆرانی پـزیشـکی به‌ریتانی و ئه‌ڵمانی و ئێرانی به مه‌به‌سـتی هاوکاری تیمی پـزیشـکی عێراقی گه‌یشـتنه به‌غدا.
له دوا ڕاپـۆرتی تیمی چاودێرانی باری ته‌ندروسـتی سه‌رۆک کۆماریشـدا، ئاماژه به جێـگیربوونی ته‌ندروسـتی کرا و هه‌ر دوێنێ بڕیاردرا بۆ چاره‌سه‌ری زیاتر بگوازرێته‌وه بۆ وڵاتی ئه‌ڵمانیا.
شایه‌نی باسه هه‌رچه‌نده ته‌واوی ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تکرانه‌وه که هه‌ندێـک داموده‌زگای عێراقی به هه‌ڵه باسیان له کۆچی دوایی تاڵه‌بانی کرد که له هه‌ندێـک سه‌رچاوه‌ی نافهرمیـیهوه بڵاویان کردبووه‌وه.