سه‌رۆک کۆماری عێراق له کاتێکی زۆر هه‌ستیاردا توشی ئه‌و گرفته ته‌ندروستیه ده‌بێت وهه‌ر وه‌کو ده‌بینین له سه‌ر تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان هه‌رکه‌س به جۆرێک باسی له تاله‌بانی ده‌کات.ئایا ئێستاکه لایه‌نه مرۆڤایه‌تیه‌که گرنگه که ته‌ندروستی مام جه‌لاله وه یاخود ره‌خنه و سهرزنشتهکان؟
دکتۆر گۆران عه‌بدوڵا پزشک و کاندیدی دکتۆراه له ته‌ندروستی نێونه‌ته‌وه‌یی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له / رادێوی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " لێره‌دا من هه‌رچی قسه‌یه‌ک بکه‌م وه‌کو پزشکێک قسه‌کان ئه‌که‌م، وه‌کو که‌سێکی سیاسی یان که‌سێکی کۆمه‌ڵایه‌تی یان هه‌ر که‌سێکی تر قسه ناکه‌م وه قسه‌کانم ته‌نها له بواره پزشکیهکهیهوه وه له بواره مرۆڤایهتیهکهوه ته‌ماشای ئه‌و باره ده‌که‌م، منیش ئه‌و گفت و گۆیانه ده‌بینم له‌سه‌ر تۆری فه‌ێس بووک و ته‌نانه‌ت له میدیاکان و راگهیندنهکاندا وه پێم وایه دوو رای جه‌مسه‌رگیری زۆر زه‌ق هه‌یه وه هه‌ردوو لاکه زۆر زۆر توندره‌وانه له بابه‌ته‌که ئه‌ڕوانن، لایه‌کیان زۆر به ناشیرینی وه ته‌نها ده‌گاته ئاستی جنێودان و قسه‌ی ناشرین وه لایه‌کی تریش زۆر به شان و باڵ هاتن و ته‌نانه‌ت ده‌گاته ڕاده‌ی" ماستاو کردن" یش له هه‌ندی جاردا.دکتۆر گۆران ده‌ڵێت پێم وایه هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌که هه‌ڵه‌ن وه شێوازیه‌کی مرۆڤایانه وه شێوازێکی ته‌ندرووستانه نییه له بیرکردنه‌وه. دکتۆر گۆران ده‌شڵێت هه‌رکه‌س نه‌خۆش ده‌که‌وێت ته‌نها ئه‌گه‌ر دوژمنیشمان بێت، ته‌نها ئه‌گه‌ر کارێکی خرابێشی کردبێت له ژیاندا ته‌ندرووستی ئه‌بێ بۆی بگه‌رێته‌وه، واته پێش ئه‌وه‌ی سه‌ر زنشتی که‌ێت، پێش ئه‌وه‌ی رهخنهێ لێبگریت وه پێش ئه‌وه‌ی سزاشی بدهێت ئه‌بێ ته‌ندرووستیه‌که‌ی بۆ بگه‌رێنیته‌وه چونکه ته‌ندرووستی مافی ژیانه".