سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند که‌وا سیناتۆر جۆن کێری ده‌سـتنیشـانکردووه بۆ پـۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که له بری خانم هێله‌ری کلنتن، وه گوتی بۆ سـاڵانی داهاتوو، کێری باشترین به‌ربژاره بۆ سهرپهرشـتیکردنی دیپـلۆماسیـیه‌تی ئه‌مه‌ریکا.
سه‌رۆک ئۆباما ئه‌م بڕیاره‌ی دا پاش ئه‌وه‌ی خانم سوزن ڕایس نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌فته‌ی ڕابردوو کشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند له کاندیدکردنی بۆ ئه‌و پـۆسته.
جۆن کێری له ئێسـتادا سه‌رۆکی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌یه له ئه‌نجومه‌نی سینات و کاندیدی دیموکراته‌کان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سـاڵی 2004 دا.