پۆلیس له کشمیری ژێر ده‌سه‌ڵاتی هندستان ژنێکی گه‌نجیان ده‌ستگیر کردووه به تاوانی ئه‌وه‌ی که له‌میانه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی دژه به هندستان له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ردی گرتۆته هێزه‌کانی حکومه‌ت. کاربه‌ده‌ستێکی پۆلیس له‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌و ژنه تاوانی هه‌وڵی کوشتنی خه‌ڵک خراوه‌ته پاڵی.
زاهیده ئه‌خه‌ر له ڕۆژی هه‌ینی له شارۆچکه‌ی ئهنانتناگ ده‌ستگیر کرا ئه‌و تاوانباریش کراوه به‌وه‌ی که هانی خۆپیشانده‌رانی داوه.
له ساڵی 2010 چه‌ندین خۆپێشاندانی گه‌وره دژ به ده‌سه‌ڵاتی هندستان له کشمیر به‌ڕێوه‌چوو له ئاکام 112 که به‌هۆی ده‌سڕێژی هێزه‌کانی حکومه‌ت کوژران.
پۆلیس له‌وکاته‌وه زیاتر له 5 هه‌زار که‌سی ده‌ستگیر کرد به‌ڵام زۆربه‌یان ئازاد کراون.
عادل ئه‌حمه‌د دار برای زاهیده ئه‌خته‌ر تۆمه‌ته‌کانی پۆلیسی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت خوشکه‌که‌ی به گولله‌ی پۆلیس بریندار ببوو و به‌هۆی بریندار بوونه‌که‌ی نه‌ی توان به‌رده‌وام بێت له خوێندن.
براکه‌ی گوتیشی پاش ئه‌وه‌ی پۆلیس هات بۆ دوکانه‌که‌م و گوتیان ده‌یانه‌وێت لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ن من خۆم بردم بۆ بنکه‌ی پۆلیس به‌ڵام له‌وێ ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیریان کرد.