پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له مانگرتنی که‌مئه‌ندامان له شاری سلێمانی، مانگره‌کان ڕووده‌که‌نه شاری هه‌ولێر تا یاداشته‌که‌یان بگه‌یه‌ننه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
پۆلیسی پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق وه‌ک له میدیا خۆجێیه‌کاندا ئاماژه‌ی پێکراوه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر مانگرتووه‌کان به مه‌به‌ستی بڵاوه پێکردنیان و وه‌ک که‌مئه‌ندامان خۆیان باسیان کردووه لێیان دراوه و سوکایه‌تیشیان پێکراوه.
سه‌رۆکی کۆمیته‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت پێویسته هه‌رچیه‌ک له توانادا بێت بکرێت بۆ دابینکردنی داواکانی که‌مئه‌ندامه مانگرتووه‌کان.
که‌مئه‌ندامان مانگرتنه‌که‌یان شکاند و ته‌نها واده‌ی 40 ڕۆژیان داوه به ده‌سه‌ڵاتداران له هه‌رێمی کوردستان تا داوکانیان جێبه‌جێبکرێت.
سالار مه‌حمود ده‌ڵێت به دڵنیاییه‌وه داواکانی که‌مئه‌ندامان ڕه‌وایی خۆیان هه‌یه و ده‌شکرێت له‌و ماوه‌یه‌دا که ده‌ستنیشانکراوه کاربه‌ده‌ستان پێداچونه‌وه‌ی خۆیان بکه‌ن بۆ به‌دیهێنانی خواست و داخوازیه‌کانی که‌مئه‌ندامان.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: