کاربه‌ده‌سـتان له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لوبنان ده‌ڵێن ئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی نێردراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌یرانی سوریا ئه‌مڕۆ یه‌که‌شه‌ممه به فڕۆکه له قاهیره‌وه گه‌یشـته به‌یرووتی پایته‌خت و به نیازه له‌وێوه بۆ سوریا بڕوات.
کاربه‌ده‌سـتانی لوبنانی ده‌ڵێن به‌هۆی نزیکبوونه‌وه‌ی شه‌ڕه‌کان له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شقه‌وه، ئیبراهیمی بڕیاری داوه به ئۆتۆمبیل به‌ره‌و دیمه‌شق بڕوات.
هه‌رچه‌نده ئیبراهیمی له کاتی گهیشـتنیدا بۆ به‌یرووت هیچ لێـدوانێـکی بۆ ڕۆژنامه‌وانان نه‌دا، به‌ڵام ده‌ڵێن چاوهڕواندهکرێت ئه‌مڕۆ چاوی به وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا بکه‌وێت و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش له‌گه‌ڵ به‌شـار ئه‌سه‌د کۆبـبێته‌وه.
ئیبراهیمی که له مانگی نۆوه نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ قه‌یرانی سوریا ده‌کات، هه‌تا ئێسـتا هه‌نگاوێـکی ئه‌وتۆی به‌ره‌و پـێشه‌وه نه‌ناوه، ئه‌مه‌ش زیاتر به‌هۆی هه‌ردوو لای شه‌ڕه‌که پـێناچێت گرنگی به سـازدانی دانوسـتاندن و وتووێژبدهن.
هێزه‌کانی حکومه‌ت هه‌تا دێت و توانا و ده‌سه‌ڵاتیان لاوازتر ده‌بێت، له به‌رامبه‌ردا هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن ڕێـکخراوتر و به‌هێزتر ده‌بن و ناوچه‌ی زیاتر کۆنترۆڵ ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها ده‌سـتیان به‌سه‌ر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کی زۆردا گرتووه.
مه‌زه‌نده ده‌کرێت هه‌تا ئێسـتا زیاتر له 40 هه‌زار که‌س له سوریادا کوژرابن، له‌وه‌تای له مانگی سێی 2011 وه ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته ده‌سـتیپـێکردووه.