به پێ ڕاپۆرتی ژماره‌یه‌ک له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن هه‌رێمی کوردستان، وابڕیاره له چه‌ند ڕۆژانی داهاتو شاندێکی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بکات بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌سه‌ر کێشه‌ی 'ئه‌منی' ئێستا نێوان به‌غدا و
هه ولێر له‌سه‌ر ناوچه‌کانی جێگای ناکوکین به‌رده‌وامه، هه‌رچه‌نده دکتۆر فه‌رهاد ئه‌ترۆشی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی هاوپه‌یمانێتی کوردستان ده‌لێت هێشتا به فه‌رمی شتێک له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ردانه ڕانه‌گه‌یندراوه.
سه‌باره‌ت به ده‌ستگیرکرانی ژماره‌یه‌ک له پاسه‌وانانی وه‌زیری دارایی عێراق له چه‌ند ڕۆژانی ڕابردو به گومانی هه‌بونی په‌یوه‌ندییان به کردوه‌وه‌ی تێرۆریستی، پارله‌مانتار ئه‌تروشی ده‌ڵێت کێشه‌ی ڕافع ئهلوعیساوی به‌شێکی بچوکه له کێشه‌ی گه‌وه‌ره‌ی حوکمڕانی که به‌ڕێز مالیکی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و بۆ هه‌موو لایه‌ک سه‌لمێندراوه که به‌ڕێز مالیکی بۆ خۆی و شه‌خسی خۆی سه‌به‌بی هه‌ر قه‌یرانێکی عێراقه. ئه‌و ده‌ڵێت، "ئه‌زمه‌ی حوکمڕانی له عێراق کاردانه‌وه‌ی مه‌ترسیداری له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ک ده‌بێت."
دکتۆر ئه‌ترۆشی ڕه‌خنه له سه‌رۆک ئۆباماش ده‌گرێت و ده‌ڵێت عێراقی فه‌رامۆش و خستویه‌تیه په‌راوێز له سیاسه‌تی دهرهوێدا. ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا به‌رپرسیاره‌تی گه‌وره‌ی یاسایی، سیاسی و ئه‌خلاقی به‌رامبه‌ر به عێراق هه‌یه.