محیـیهدین پاڵانی چاودێری سیاسی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بنکه له که‌نه‌دا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به ڕووداوه هه‌ره گرنگه‌کانی ئێران له ساڵی 2012، گوتی ئێران کێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی له ساڵی 2012 ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه بوو. ئه‌وه‌ش به‌هۆی پرۆژه ئه‌تۆمیـیه‌که‌ی له ئاستێکی به‌ربڵاودا کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کانی زیندگی کردن و کاری تێکۆشانی حکومه‌تی ئێران دانابوو به تایبه‌تی له بواری ئابووریدا.