چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کۆنترۆڵی شارۆچکه‌ی حارمیان کردووه که ده‌که‌وێته پارێزگای ئیدلب له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رهه‌ڵـداوان توانیان شـارۆچکه‌ی حارم به ته‌واوی کۆنترۆڵ بکه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی ده‌سـتیانگرت به‌سه‌ر قه‌ڵای شـارۆچکه‌که که بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگ بوو هێزه‌کانی حکومه‌ت تیایدا گه‌مارۆ درابوون.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌شڵێت هێزه‌کانی لیوا شوهه‌دا ئیدلیب و ته‌جه‌موع ئه‌حفاد ئهلڕهسووڵی ئۆپـۆزسیۆن توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر قه‌ڵاکه‌دا بگرن و سه‌ربازه‌کانی حکومه‌تیش ئه‌وه‌ی نه‌کوژراوه یان هه‌لی ده‌ربازبوونی نه‌بووه، ده‌سـتگیرکراوه.
ئۆپـۆزسیۆنی سوریا شـارۆچکه‌ی حارم به شوێنێـکی سـتراتیژی بۆخۆی داده‌نێت که ده‌که‌وێته سه‌ر سنووره‌کانی تورکیا له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که.