ڕێبه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداو داوایان له ئێران کرد هه‌رچی زووه وازبهێنێت له ده‌سـتێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆی وڵاته‌کانیانه‌وه تاوه‌کو گرژی له ناوچه‌که به‌دوربێت و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمه‌که دروست نه‌بێت.
ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له به‌یانـنامه‌ی کوتایی گه‌ڕی 33 هه‌مینی خۆیدا له مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ینن ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و هه‌روه‌ها داوای له ئێران کرد پابه‌ندی وابه‌سـته‌یـیه‌کانی بێت له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم.
دا‌واشیان له ئێران کرد له به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌یدا ڕوونوئاشـکرابێت و به‌شـداری بکات له ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی سه‌لامه‌تی ناوکیـدا و پابه‌ندی به‌رزترین ئاسـتی پـێوه‌ره سهلامهتیـیه ناوکیـیهکانیش بێت.
ئه‌نجومه‌نه‌که هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ڕه‌تکردنه‌وه‌یان بۆ داگیرکردنی هه‌رسێ دورگه‌ی ته‌نه‌ب ئه‌لکوبرا و ته‌نه‌ب ئهلسوغرا و ئه‌بو موسای ئیماراتی عه‌ره‌بی له لایه‌ن ئێرانه‌وه.