کۆمیته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی میسر شه‌وی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا میسریـیه‌کان به ڕێژه‌ی 63.8% به‌رنووسی ده‌سـتوری نوێی وڵاته‌که‌یان پهسهنکردووه.
سه‌میر ئه‌بو ئهلمعاتی سه‌رۆکی کۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌نجامه‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی له‌و 51 ملیۆن و 919 هه‌زار و 67 که‌سه‌ی که مافی ده‌نگدانیان له پـرۆسه‌ی ڕیفراندۆمه‌که‌دا هه‌بوو، ته‌نها 17 ملیۆن و 58 هه‌زار و 317 که‌س ده‌نگی خۆیان داوه و له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها 16 ملیۆن و 755 هه‌زار و 12 که‌س به شێوه‌یه‌کی ڕاست ده‌نگیان داوه.
ڕیفراندۆمه‌که به دوو قۆناغ له ڕۆژانی 15 و 22 ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام درا. له قۆناغی یه‌که‌م له 10 پارێزگا سـازکرا، له‌وانه قاهیره و ئسکهندهریـیهی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا و ده‌قهلیه و ئه‌سیوت و سوهاج و ئه‌سوان و باکور و باشوری سینا.
له قۆناغی دووه‌م له 17 پارێزگا ڕیفراندۆمه‌که به‌ڕێوه‌چوو، له‌وانه جیزه و فه‌یوم و قلیوبیه و مه‌نوفیه و بوحیره و که‌فر شێخ و دومیات و پـۆرسه‌عید و سویس و مهترۆح و وادی لجدید و به‌نی سوه‌یف و منیا و ئوقسر و قه‌نا.
به‌م ئه‌نجامه ده‌بێت له ماوه‌ی دوو مانگدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له میسر سـازبکرێت.
به‌ڵام زۆربه‌ی لیبراڵ و سیکیولاره‌کان ده‌ڵێن ئه‌م به‌رنووسی ده‌سـتوره ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو پـێـکهاته‌کانی کۆمه‌ڵـگای میسر نیـیه و ده‌بێت بگۆڕدرێت.