ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتی هێزی ده‌ریایی وڵاته‌که‌ی به نیازه مانۆڕی له‌شـکری له ته‌نگه‌ی هورمز ئه‌نجام بدات.
ئاژانسه‌که له زاری فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئێرانه‌وه حه‌بیبوڵڵا سه‌یاری هه‌واڵه‌که‌ی بڵاوکرده‌وه که گوتوویه‌تی له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه مانۆڕه‌که له ته‌نگه‌ی هورمزه‌وه ده‌سـتپـێده‌کات هه‌تا به‌شی باکوری ئۆقیانووسی هیندیـیهوه، له ناوچه‌یه‌کدا که ڕووبه‌ره‌که‌ی نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن کیلۆمه‌تر دووجا ده‌بێت.
سه‌یاری گوتوویه‌تی مانۆڕه‌که 6 ڕۆژ درێژه ده‌کێشێت و تیایدا که‌شتی جه‌نگی و ژێر ده‌ریایی به‌شـداری ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها چه‌ندین موشه‌ک تاقی ده‌کرێنه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه یه‌ک له‌سه‌ر پـێنجی نه‌وتی جیهان که هه‌نارده ده‌کرێت به ته‌نگه‌ی هورمزدا تێپه‌ڕده‌بێت. پـێشـتر ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه ئه‌و ته‌نگه‌یه دابخات، ئه‌گه‌ر هاتوو هێرش کرایه سه‌ر داموده‌زگا ناوکیـیه‌کانی.