ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به هه‌زاران که‌س له شـاری ڕه‌مادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای عێراق خۆپـیشـاندانیان سـازکرد بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی.
ڕافع عیسـاوی که‌سـایه‌تی سووننه و وه‌زیری دارایی عێراق وتارێـکی پـێشـکه‌ش به خۆپـیشـانده‌ران کرد و تیایدا گوتی ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه تایفه‌گه‌رایی نیـیه، به‌ڵـکو بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی زوڵم و سته‌مه له هه‌ر کوێـیهک بکرێت. هه‌روه‌ها ڕه‌تیکرده‌وه خۆپـیشـاندانه‌که بۆ پشـتیوانیکرد له‌و و پاسه‌وانه‌کانی بێت، ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه به تاوانی تێرۆرسـتی هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌سـتگیرکران.
هاوکات له شـاری فهلـلوجهش به هه‌زاران که‌س بۆ هه‌مان مه‌به‌ست گردبوونه‌وه و ئه‌و ڕێگه سهرهکیـیهیان بڕی که به‌غدا به سوریا و ئوردن ده‌به‌سـتێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه له‌وه‌تای ژماره‌یه‌ک له پاسه‌وانه‌کانی عیسـاوی ده‌سـتگیرکراون، ئاسـتی ناڕه‌زایی سووننه‌کان زیادیکردووه، ده‌ڵێن حکومه‌تی عێراق پشـتگوێـیان ده‌خات و ناڕهوایـیان له به‌رامبه‌ردا ده‌کات.