محەممەد سەدیق کەبوودوەند، سەرۆکی رێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستانی ئێران دوای نزیکەی 6 ساڵ زیندانی له گرتووخانەی ئه‌ڤینی تاران ، بە دانانی بارمته، بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێک لە زیندان ئازادکرا و گه‌ڕایه‌وه نێو خێزانه‌که‌ی.
ئاغای کەبوودوەند لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به تاوانی دامەزراندنی رێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان و تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و شێواندنی بیروڕای گشتی، لە ساڵی 2007 حوکمی زیندانی 11 سـاڵی به‌سه‌ردا درا.
ته‌ها حه‌سه‌نیانی ڕۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی میدیا و ڕاگه‌یاندنی که‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له که‌نه‌دا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی من پێموانیـیه ئه‌و مۆڵه‌ته کاتیـیه‌ی که به‌بارمته به محەمەد سەدیق کەبوودوەند دراوه که‌وا بۆ چه‌ند رۆژێک سه‌ردانی خێزانه‌که‌ی بکات، له واقیعدا سه‌رکه‌وتنێک بێت بۆ ڕژێمی ئێران. کۆماری ئیسلامی ئێران کاتێک ده‌توانێت سه‌رکه‌وتوو بێت به بڕوای من و زۆرێک له که‌سانی چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤ و ڕۆژنامه‌وانانی ئازادیخواز که هه‌نگاوی به‌په‌له بنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی مافی مرۆڤ له وڵات سه‌قامگیربکات، ئه‌ویش به ئازادکردنی زۆر له‌و که‌سانه‌ی که ئێستا له زیندانه‌کانی ئێراندان وه‌ک ئه‌ندامانی ڕێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کان و بهدهرگاکردنهوهی ئازادی له ئێران به گشتی و کوردستانی ئێران به تایبه‌تی.