هاوکاتی زۆربوونی هه‌وڵه‌کان بۆ کۆتاییهێنان به قه‌یرانی سوریا ، له‌خزه‌ر براهیمی نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه داوای حکومه‌تێکی گواستنه‌وه‌ی کردووه له سوریادا تا ئه‌وکاته‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت له سوریادا.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی براهیمی له ده‌مێکدایه که نێردراوێکی سوریایی وا له مۆسکۆ .
ڕوسیا ده‌ڵێت هه‌وڵه‌کانی خۆی چڕ ده‌کاته‌وه بۆ کۆتایی هێنان به 21 مانگه‌ی خوێنڕشتنه‌کان له سوریادا که تا ئێستا هه‌زاران که‌س به هۆیه‌وه کوژراون.
ئه‌لیکسانده‌ر لوکاشفیچ ، ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ده‌ڵێت مۆسکۆ ده‌ست ده‌کات به وتووێژکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سوریا و لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنیشدا.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا به ماوه‌یه‌کی که‌م پاش کۆبوونه‌وه‌ی شاندی حکومه‌تی سوریا بوو که به سه‌رۆکایه‌تی فه‌یسه‌ڵ میقداد ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا بوو له‌گه‌ڵ سێرگیێ لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیادا.
ڕوسیای هاوپه‌یمانی سوریا وه‌ک ده‌گوترێت له هه‌وڵی هێنانه ئارای گواستنه‌وه‌یه‌کی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاته له سوریادا.
ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ڕوسیایی و سوریایی به‌ر له سه‌ردانه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی له‌خزه‌ر براهیمی نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌به بۆ مۆسکۆ.
وه‌هاش بڕیاره به‌ڕێز براهیمی له‌و سه‌ردانه‌یدا وتووێژ له‌سه‌ر شیانه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا بکات.
هاوکاتی سه‌ردانه‌که‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی بۆ دیمه‌شق ، نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب نکوڵی کرد له‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه‌ی که ده‌یانگووت له‌خزه‌ر براهیمی پلانێکی ئاشتیانه‌ی ڕوسیا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای پێیه تا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی سوریاییدا باسی بکات.
له‌خزه‌ر براهیمی ده‌ڵێت له ده‌ره‌وه و له ناوه‌وه‌ی سوریادا ده‌گوترێت بۆیه له سوریایه تا بازاڕ گه‌رمی بۆ پڕۆژه‌یه‌کی ئه‌مریکایی ڕوسیایی بکات. وه ده‌شڵێت خۆزیا پڕۆژه‌یه‌کی هاوبه‌شی ئه‌مریکا و ڕوسیا هه‌بوایه و جه‌ختیش ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی سه‌ردانه‌کی بۆ سوریا هه‌رگیز بۆ وتوویژ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نییه.