ته‌له‌فزیۆنی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێت مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران وه‌زیری ته‌ندروستی وڵاته‌که‌ی له کار لاداوه پاش ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ڕاگه‌یاندنێکیدا ڕه‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی گرتووه به‌هۆی دابین نه‌کردنی دارایی پێویست بۆ کڕینی ده‌رمان له ده‌ره‌وه.
له‌م ڕاپۆرته‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئێران‌دا هاتووه سه‌رۆکی ئێران به فرمانێکی کاتی مه‌رزیه وه‌حید ده‌ستجێردی که ته‌نها ژنه وه‌زیر بوو له کابینه‌ی حکومهتهکیدا له‌کار ڕاگرتووه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو له ڕاگه‌یاندنێکدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران گوتوویه‌تی بانکی نێوه‌ندی ئێران هیچ بودجه‌یه‌کی ته‌رخان نه‌کردووه بۆ کڕینی ده‌رمان و که‌ره‌سته‌ی پێویستی چاره‌سه‌رکردنی ته‌ندروستی، به‌ڵام دراوی قورسی ته‌رخانکردووه بۆ خوارده‌مه‌نی ئاژه‌ڵ و زینی ئه‌سپ و قایشی تایبه‌ت به سه‌گ.
کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی که‌میی دراوی قورس هاتۆته‌وه و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و سزا ئابوریانه‌ی ڕۆژئاواوه که سه‌پێندراونه‌ته سه‌ر بانکه‌کانی ئێران.
قه‌یرانی ئابوری ئێران بۆته مایه‌ی ململانێی سیاسی له نێوان مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و دژه‌به‌رانی که له هاوپه‌یمانیی کۆنهپارێزاندان له چوارچێوه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا.
ئه‌ندامانی مه‌جلیسی شورای ئێرانیش ڕه‌خنه‌یان له سه‌رۆکی وڵاته‌که گرتووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێن بودجه‌یه‌کی که‌می داناوه بۆ کڕینی ده‌رمان.