هه‌رچه‌نده ئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی نوێنه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا هه‌تا ئێسـتا له هه‌وڵه ناوبژیوانیـیهکهی هیچ ئه‌نجامێـکی به‌رچاوی نه‌بووه، به‌ڵام جموجۆڵه‌کانی له نێو وڵاتانی په‌یوه‌ست به قه‌یرانه‌که و هه‌روه‌ها ئه‌و لێـدوانه نافهرمیـیانهی له‌ملاولا ده‌درێن و تیایاندا باس له هه‌وڵی جدی ده‌کرێن بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی نێو سوریا به شێوه‌یه‌کی ئاشتیـیانه، بڕێـک گه‌شبینی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌ڵام ئایه سوریـیه‌کان به ڕێـکه‌وتنی وڵاتانی زلهێز و ناوچه‌که قایل ده‌بن؟.
ئۆپـۆزسیۆن و لایه‌نگرانی ده‌ڵێن چیدی بوار بۆ سـازدانی وتووێژ و دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌سه‌ددا نه‌ماوه، که ده‌سـتی به خوێنی ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی سوریاوه سوورکردووه. ده‌شڵێن جگه له کۆتاییهاتنی ئه‌و ڕژێمه به هیچ که‌متر قایل نابن.
به‌شـار ئه‌سه‌د و داروده‌سته‌که‌شی، ئۆپـۆزسیۆن و چه‌کداره‌کانی به تاقمی تێرۆرسـتی ناوزهددهکهن و به به‌کرێگیراوی بیانیـیان داده‌نێن.
له په‌راوێزی ئه‌م قه‌یرانه‌دا، کورده‌کانی سوریاش بوونه‌ته قوربانی. ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌شێـکی زۆری لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرن، گوایه وه‌ک پـێویست به‌شـداریـیان له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی سوریادا نه‌کردووه، بۆیه به‌شێـکی ئۆپـۆزسیۆن به لایه‌نگری حکومه‌تیان داده‌نێن. ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌دیش له مێژه‌وه له زوڵم و سته‌می خۆی بێ به‌شـی نه‌کردوون و ئێسـتاشی له‌گه‌ڵدا بێت که‌ی به پـێویستی زانیبێت ناوچه‌کانی بۆردومان کردوون و به ئاگر و ئاسن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا کردوون.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر بووه‌ته مایه‌ی مه‌خابنیان، ئه‌وه‌یه که وه‌ک زۆربه‌یان ده‌ڵێن ئا له‌م کاته هه‌ستیاره مێژوویه‌ی سوریادا برا کورده‌کانیان پشـتیان تێکردوون و هه‌تا ئێسـتا به شێوه‌یه‌کی گونجاو یارمه‌تیـیان نه‌داون.
ئه‌مانه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون:
یاسین حسێن، ڕۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی ئنسـتتیوتی که‌له‌پوری کوردی له هه‌رێمی کوردستان عێراق.
عبدولباقی یوسف، نوێنه‌ری پارتی یه‌کێتی کوردی سوریا له کورسـتانی عێراق.
دکتۆر عه‌دنان سه‌عید مه‌حمود له که‌مپـی دۆمیز.