سه‌رۆکی میسر له وتارێکی توندئامێزدا هۆشداری دژ به هه‌ر نائارامییه‌ک داوه ببێته مایه‌ی زیان گه‌یاندن به هه‌وڵی بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری وڵاته‌که و داوای له ئۆپۆزسیۆن کردووه له‌گه‌ل حکومه‌ته‌که‌یدا کار بکه‌ن.
محه‌مه‌د مورسی ئه‌م قسانه‌ی له کاتی یه‌که‌م وتاریدا بۆ خانه‌ی سه‌وری په‌رله‌مانی تازه دامه‌زرێنراو کرد و گوتیشی کاتی ئه‌وه هاتووه وڵات ده‌ستبکاته‌وه به به‌رهه‌مهێنان و کاره‌کانی ژیانی ئاسایی پاش دوو ساڵی پشێوی.
شایانی باسه له مانگی ڕابوردووشدا میسر کۆمه‌ڵێک نائارامی به‌خۆوه بینی کاتێک ئۆپۆزسۆن زنجیره‌یه‌ک خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا دژ به ده‌ستوری نوێی وڵاته‌که. هاوکات پشیوانانی ئیسلامییه‌کانیش دژ به ئۆپۆزسیۆن خۆپیشاندانیان ساز دا.
سه‌رۆکی میسر گوتی پێویسته هه‌مولایه‌ک بزانن ئه‌م ساته‌وه‌خته زۆر پێویسته و ته‌نها به‌ڕێگای دیموکراسی کاره‌کان بکه‌ن و توندوتیژی ڕه‌تبکه‌نه‌وه.