بانه‌تی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه: گفتوگۆ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک له ڕوداوهگرنگه سیاسیه‌کانی عێراق له ساڵی 2012 و به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیر نوری مالیکی له ناوخۆی وڵات.
میوانه‌کان: ئوسامه جه‌میل ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان و خدر دوملی ڕۆژنامه‌وان و به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن له زانکۆی دهۆک.
سه‌باره‌ت به باری سیاسی عیراق له یه‌کساڵی ڕابردودا، په‌رله‌مانتار ئوسامه جه‌میل ده‌ڵیت ،"ڕۆشی عیراق ڕۆشێکی مه‌ترسیدار(بووه) هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه که وا ده‌سته‌ڵات دراوه‌ته نوری مالیکی؛ ئه‌و پیاوه هه‌رده‌م بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که وا ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م جومگه‌کانی عێراق دابگرێت، لایه‌نه‌کانی دیکه دوور بخاته‌وه یان ده‌سه‌ڵاتیان که‌م بکاته‌وه، حیزبی ده‌عوه ته‌واوتی ده‌سه‌ڵاتی به ده‌ست بێت و ده‌وڵه‌تی یاسای خۆی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م عێراقه‌ی به‌ده‌ست بێت." ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر وڵاتانی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا هه‌روا بێده‌نگ بن و سنورێک بۆ نوری مالیکی دانه‌نێن و هه‌ڵوێستێکی کاریگه‌ر وه‌ر نه‌گرن که‌وا بۆ ئه‌وه‌ی سنورێک بۆ نوری مالیکی و ده‌سه‌ڵاتی دابندرێت، عێراق به‌رۆ جه‌نگێکی تایفی و هه‌روه‌ها جه‌نگێکی قه‌ومیش ده‌چێت که ته‌ڕو ووشکی پێدادهسوتێت.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن له زانکۆی دهۆک خدر دوملی له‌گه‌ڵ بۆچونه‌کانی په‌رله‌مانتار جه‌میل کۆکه و ده‌شڵێت،" ئه‌و شه‌ڕه‌ی تایفی به شێوه‌یه‌کی تر له عێراق به‌رده‌وامه، ئه‌گه‌ر پێشتر به‌رده‌وام بو به شێوازی کوشتن و به شێوازی ڕه‌واندن(ڕفاندن) و به شێوازی توند‌و تیژی نێوان سوننه و شیعه ، عه‌ره‌ب و کورد‌و ، کوشتنی مهسیحیهکانو و کوشتن و ده‌رکردنی یه‌زیدیه‌کان، ئێستا شێوازێکی دیکه‌ی شه‌ڕی تایفییه'ئیسلامکردنهوهی شێوازی ئێرانی' له هه‌مو دام‌و ده‌زگه‌کانی عێراق به تایبه‌ت له قوتابخانه‌کان."