سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له ڕاگه‌یاندنێکدا هێرشێکی توندئامێز ده‌کاته سه‌ر حکومه‌تی عێراق و به په‌نا بردنه به‌ر دروستکردنی قه‌یران له وڵاته‌که‌دا گوناهباری ده‌کات.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئوسامه ئه‌لنوجه‌یفی پاش ته‌نها چه‌ند ڕۆژێکه له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له هه‌ندێک له‌و شار و شارۆچکانه‌دا که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌ن ده‌ستیان پێکردوه بۆ وه‌ک ده‌گوترێت ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که.
له به‌شێکی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت کاتێک خه‌ڵک خۆپیشاندان ده‌کات ئه‌وه یانی نه‌مانی متمانه به تواناییه‌کانی حکومه‌ت.
به‌کر حه‌مه سدیق ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی ده‌ڵێت ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان دواکه‌وت و ده‌بوایه له ده‌می هه‌ڵایسانی قه‌یرانی نێوه‌ند و هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا و له کاتی دروستکردنی هێزی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌دا ڕاگه‌یاندنێکی له‌و شێوه‌یه‌ی بدایه.
به‌ڕێز حه‌مه سدیق ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که عه‌ره‌بی سوننه له عێراقدا خاوه‌نی پڕۆژه‌یه‌کی سیاسی نییه و ئه‌م په‌رچه‌کردارانه‌ی ئێستای سوننه‌کان له‌سه‌ر چه‌ند پاسه‌وانێکی وه‌زیرێکه نه‌ک له‌سه‌ر داوایه‌کی گه‌وره که وه‌ک پڕۆژه‌یه‌ک لێی بڕوانرێت
بۆ ئایندهی عه‌ره‌بی سوننه له وڵاته‌که‌دا.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ به‌کر حه‌مه سدیق ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: