هه‌ردوو پارتی دیموکرات و کۆماری ئه‌مه‌ریکا یه‌کتری تاوانبارده‌که‌ن به هۆکاری ڕێکنه‌که‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی دارایی وڵاته‌که، وه ئه‌گه‌ربێت و هه‌تا شه‌وی دووشه‌ممه به ڕێکه‌وتنێـک نه‌گه‌ن، ئه‌وا باجی سه‌ر ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان زیاده‌کرێت و حکومه‌تیش خه‌رجیـیه‌کانی که‌م ده‌کاته‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له چاوپـێـکه‌وتنێـکیدا که له که‌ناڵی NBC بڵاوکرایه‌وه، مه‌خابنی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر نه‌گه‌یشـتنی ئه‌ندامانی کۆنگرس به ڕێـکه‌وتنێـک له‌و باره‌یه‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما ڕکابه‌ره کۆماریـیه‌کانی به هۆکاری قه‌یرانه‌که تاوانبارکرد، به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زیادکردنی باجی سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌کاندا نین، گوتی " جێی مه‌خابنه پـێده‌چێت تاکه مه‌سه‌له کۆماریـیه‌کان له‌سه‌ری یه‌کده‌نگ بن، پاراسـتنی ئه‌م توێژه‌ی کۆمه‌ڵه."
ئۆباما گوتیشی" ئه‌وان ده‌ڵێن دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌کی رژد بۆ هاوسه‌نگی بوجه و خه‌رجیـیه‌کان پـێش هه‌موو شتێکه‌وه‌یه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وان به شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌که‌دا مامه‌ڵه ده‌که‌ن که نیشـانی ده‌ده‌ن تاکه شت به لایه‌نه‌وه گرنگ بێت، ئه‌وه‌یه چۆن که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و باجانه بهێڵنه‌وه که له ئێسـتادا ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی وڵاته‌که سوودی لێده‌که‌ن."
له باره‌ی شـیانی گه‌یشتنی هه‌ردوو پارتی به ڕێـکه‌وتنێـک، ئۆباما گوتی " ڕۆژی هه‌ینی بڕێـک گه‌شبین بووم، به‌ڵام ئه‌وه‌تا هه‌تا ئێسـتا هیچ ڕێـکه‌وتنێـک نه‌کراوه."
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سینات جۆن باینه‌ری کۆماری گوتی " ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان سهرۆکێـکیان هه‌ڵبژاردووه تاوه‌کو وڵات به‌ڕێوه‌بـبات نه‌ک خه‌ڵـکی تاوانباربکات."
جۆن باینه‌ر هه‌روه‌ها گوتی " کۆماریـیه‌کان هه‌موو هه‌وڵێـکی خۆیان داوه تاوه‌کو به ڕێـکه‌وتنێـکی هاوسه‌نگ بگه‌ن له باره‌ی ئه‌و بوجه و خهرجیـیانهی سه‌رۆک ئۆباما به ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانی به‌ڵێن دابوو." گوتیشی سه‌رۆک سووره له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێـک خاڵ که زیاتر بۆ زیادکردنی باجه، ئه‌مه‌ش شیانی هه‌یه هه‌لی کار که‌مبکاته‌وه.
باینه‌ر گوتیشی" ئێمه ژیرانه و به‌رپـرسانه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌که‌دا کردووه، وه ئه‌وه سه‌رۆکه که هه‌رگیز نه‌یتوانیوه بڵێت ئه‌رێ."
جێی ئاماژه‌یه سه‌رۆک ئۆباما و پارته‌که‌ی له‌گه‌ڵ زیادکردنی باجن به‌سه‌ر ئه‌و ئه‌مه‌ریکایـیانه‌ی سـاڵانه له 250 هه‌زار دۆلار زیاتر په‌یدا ده‌که‌ن، به‌ڵام کۆماریـیه‌کان ئه‌و پـێشـنیاره به توندی ڕه‌تده‌که‌نه‌وه، ده‌ڵێن ئه‌م زیادکردنه ئاکامی خراپـی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌کاندا ده‌بێت و سه‌رئه‌نجام هه‌لی کار که‌م ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ربێت و هه‌تا ڕۆژی سێشه‌ممه به ڕێـکه‌وتنێـک نه‌گه‌ن، ئه‌وا 600 ملیار دۆلار له‌سه‌ر باجی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کاندا زیاده‌کرێت و هه‌روه‌ها حکومه‌تیش خه‌رجیـیه‌کانی که‌مده‌کاته‌وه.