ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌راک ئۆباما ده‌سـتخۆشی له ئه‌نجومه‌نی سینات کرد بۆ ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی پـێی گه‌یشتن بۆ لادانی وڵاته‌که له داکه‌وتنی دارایی، ئه‌وه‌ی به "fiscal cliff" ناسراوه.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا که له لایه‌ن کۆشـکی سپـیهوه بڵاوکرایه‌وه، هاتووه ئه‌م ڕێکه‌وتنه له به‌رژه‌وه‌ندی 98% ی ئهمهریکایـیهکانه و به تایبه‌تی بۆ 97% ی کارداره بچوکه‌کان.
ئه‌نجومه‌نی سینات دوێنێ شه‌و به‌ر له هاتنی سـاڵی نوێ به 89 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 8 ده‌نگ ڕێکه‌وتنه‌که‌ی په‌سه‌ندکرد، به‌ڵام پـێویسته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران که کۆماریـیه‌کان تیایدا زۆرینه‌ن په‌سه‌ندی بکات پـێش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما واژوی بکات و جێبه‌جێ بکرێت.
سه‌رۆک ئۆباما لای خۆیه‌وه داوای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کرد به‌بێ دواکه‌وتن بڕیاری خۆیان له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتنه‌که بده‌ن. ئه‌نجومه‌نه‌که‌ش به‌نیازه ئه‌م نێوه‌ڕۆیه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کۆبـبێته‌وه.