موقته‌دا ئه‌لسه‌دری ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له وتارێـکیدا له شـاری نه‌جه‌فی باشوری عێراق ڕه‌خنه‌ی توندی له سه‌رۆک وه‌زیری عێراق گرت و گوتی مالیکی هه‌وڵ بۆ دکتاتۆریه‌ت ده‌دات.
سه‌در مالیکی تاوانبارکرد به‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی مهرجعیـیهی شیعه‌کان نابێت و گه‌له‌که‌ی پشـتگوێخسـتووه و له خزمه‌تگوزاریـیه‌کان بێ به‌شی کردوون. هه‌وره‌ها تاوانباریکرد به پشـتگوێخسـتنی مافه‌کانی مرۆڤ و گوتی له زیندانه‌کاندا ژنان هه‌ن که ده‌سـتدرێژیـیان ده‌کرێته‌سه‌ر.
گوتیشی مالیـکی جگه له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان، که‌سی تر له عێراقیـیه‌کان ناپارێزێت.
پاشـان ڕووی ده‌می کرده‌وه مالیکی و گوتی " کوا خێر و نه‌وتی عێراق؟ نه کشـتوکاڵ و نه پـیشه‌سـازی له وڵاته‌که‌دا هه‌ن." گوتیشی " کوا ئاسایشی عێراق؟ ئه‌وه‌تا جارێـکی دیکه ته‌قینه‌وه‌کان سه‌رله‌نوێ سه‌ریانهه‌ڵداوه‌ته‌وه و ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بن." گوتیشی " کوا یه‌کگرتووی عێراق؟ هه‌موو هه‌وڵی به ههرێمکردن و دابه‌شـکردنی ده‌ده‌ن."
پاشـان گوتی مالیکی خۆی له به‌رپـرسیارێتی ده‌زێته‌وه و له هه‌مان کاتدا به‌رپـرسیارێتی ده‌خاته ئه‌سـتۆی وه‌زیره‌کانه‌وه.
له مالیکیشی پـرسی " بۆچی هاوبه‌شه‌کان وهلاوهدهنێت و ده‌سـت به‌ندیان ده‌که‌یت و دهسـتکهوتهکانیان بۆخۆت ده‌به‌یت؟" گوتیشی " بۆچی له‌گه‌ڵ تێرۆرسـتاندا ئاشت ده‌بیته‌وه و ده‌یانهێنیته سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات و پاشـان به‌ڵێنه‌که‌ت له‌گه‌ڵیاندا نابهیتهسهر؟ ئه‌گه‌ر دهوزانی تێرۆرستن، بۆچی له‌خۆت گرتن؟ ئایا ئه‌مه گه‌مه نیـیه به هه‌ست و سۆز و خوێنی عێراقیـیه‌کان ده‌کرێت؟"
گوتیشی" بۆچی ده‌ستت به کورسیـیهکهتهوه گرتووه؟ له کاتێـکدا ئه‌و کورسیـیه بۆ خزمه‌تی گه‌له نه‌ک گه‌ل بۆ خزمه‌تی کورسـیـیه." هه‌روه‌ها لێی پـرسی " بۆچی چه‌ند دهسهڵاتێـکت له ده‌ستی خۆتدا داناوه؟ وه‌کو به‌رگری و ناوخۆ و هه‌تا دوایی."
پاشـان له مالیکی پـرسی " بۆچی نابێته باوکی گه‌ل، له بری ئه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی ئه‌م و ئه‌و بکه‌یت؟." گوتیشی " بۆچی ده‌ست به کورسیـیهکهتهوه ده‌گرێت و هه‌وڵ بۆ دیکتاتۆریـیه‌ت ده‌ده‌یت؟ له کاتێـکدا به چاوی خۆت چاره‌نووسی دکتاتۆریـیهکانت بینیوه، ئایا له به‌هاری عه‌ره‌ب ناترسیت؟"
هه‌روه‌ها به مالیکی گوت " بۆچی ده‌زگای دادی وڵاته‌که به سیاسه‌ت ده‌که‌یت و دهسوهردهدهیته کاره‌کانیانه‌وه و کۆسپ له به‌رده‌م دادپه‌روه‌ری و ڕاستیـیه‌کان داده‌نێت؟"
به مالکیشی گوت " بۆچی ئه‌و هه‌موو که‌سه‌ت له ته‌شه‌یوعه‌وه دورخسته‌وه؟ ئه‌وه‌تا کورد بووه‌ته جه‌نگاوه‌ر و سووننه بووه‌ته زوڵم لێـکراو و ئه‌وه‌ی له حزبه‌که‌دا نه‌بێت پـشـتگوێ خراوه. بۆچی هه‌موو وڵاتانت کرده دوژمنمان؟"
سه‌باره‌ت به گه‌ندڵی له مالیکی پـرسی" بۆچی له ئاسـت گه‌نده‌ڵیدا بێ ده‌نگیت؟ که ئه‌مه‌ش نهرمیتیه یان هاوکاری گه‌نده‌ڵیـیه." به‌ڵکو هه‌وڵ ده‌ده‌یت گه‌نده‌ڵه‌کان ده‌رباز بکه‌یت و له ده‌ستی داد ڕزگاریان بکه‌یت."
سه‌رد له کۆتایی ڕه‌خنه‌کانی به مالیکی گوت " عێراقت بۆ کرده گاڵته‌جاڕی؟"