کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له چه‌ند هێرشێـکدا له وڵاته‌که 5 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس ده‌ڵێن یه‌که‌م هێرش له به‌یانی ئه‌مڕۆدا کراوه و تیایدا کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار ته‌قه‌یان له پـۆلیسێـک و برایه‌کی کردووه که ئه‌ندامی کۆمه‌ڵێـکی دژی ئه‌لقاعیده بووه له باکوری به‌غدا.
له شـاری فه‌لـلوجه‌ی پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌ش، ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له به‌رده‌م ماڵی ئه‌فسه‌رێـکی پـۆلیسدا ته‌قیوه‌ته‌وه، هیچ زیانی گیانی به ئه‌فسه‌ره‌که نه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام دراوسێـیه‌کی کوشـتووه.
هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی مهحاویلی پارێزگای بابل ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو به کۆمه‌ڵێـک شیعه ئاینزادا ته‌قیوه‌ته‌وه که به پـیاده به‌ره‌و شـاری که‌ربلا به‌ڕێکه‌وتبوون بۆ به‌شـداریکردن له ڕێوڕه‌سمی سـاڵانه‌ی چله‌ی ئیمام حسێن، له ئاکامدا 2 که‌س کوژراون.