نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند ژماره‌ی کوژراوانی شه‌ڕی ناو سوریا، ئه‌وه‌ی 22 مانگه درێژه‌ی کێشـاوه، گه‌یشـتووه‌ته زیاتر له 60 هه‌زار که‌س.
ناڤی پـیلای به‌رپـرسی ئۆفیسی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتی ئه‌م ژماره‌یه‌ی ده‌سـتکه‌وتووه له پاش به‌دواداچوون و لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که پـێنج مانگ به‌رده‌وام بووه.
ئۆفیسی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که باره‌گاکه‌ی له جنێڤه، ده‌ڵێت شـاره‌زایان به‌راوردیان کردووه له نێوان ڕاپـۆرته‌کانی حه‌وت سه‌رچاوه‌دا که هه‌ندێـکیان حکومین. ده‌شڵێت گه‌یشـتوونه‌ته ئه‌وه‌ی له 15 ی مانگی سێی 2011 وه هه‌تا 30 ی مانگی یازده‌ی 2012 نزیکه‌ی 59.648 هه‌زار که‌س له وڵاته کوژراون.
پـیلای ده‌ڵێت به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕه‌کان، ده‌توانین بڵێن زیاتر له 60 هه‌زار که‌س هه‌تا ئێسـتا کوژراون. ده‌شڵێت ئه‌م ژماره‌یه زۆر زیاتره له‌وه‌ی پـێشـبینیـیان ده‌کرد.