کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی پاکستان ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشی ئاسمانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مریکایی بۆسه‌ر ناوچه‌ی عه‌شره‌ته‌کانی هاوسنور له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستاندا به‌لانی که‌م 8 که‌س کوژراون که یه‌کێکیان ( مه‌لا نه‌زیر ) ی گه‌وره سه‌رکرده‌ی میلیشیا بوو له ناوچه‌ی وه‌زیرستانی باشور.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه کاربه‌ده‌ستان گوتوویانه مه‌لا نه‌زیر یه‌کێک بووه له‌و گومانبارانه‌ی له گوندی ئانگورئادا له دره‌نگانێکی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا کوژراوه.
نه‌زیر سه‌رکرده‌ی سه‌ره‌کی توندڕه‌وان بووه له وه‌زیرستانی باشور. جه‌نگاوه‌ره‌کانی مه‌لا نه‌زیر زیاتر وه‌ها ده‌بینرێن که به تایبه‌ت هێرش بکه‌نه سه‌ر هێزه‌کانی به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا له ئه‌فغانستان، وه‌ک له‌وه‌ی هێرش بکه‌نه سه‌ر هێزه ئاسایشیه‌کانی پاکستان.
مه‌لا نه‌زیر له ساڵی 2007 ه‌وه په‌یماننامه‌ی ئاشتی هه‌بووه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی پاکستان‌دا و هاوکاتیش به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی هه‌بووه له‌گه‌ڵ تاڵیبانه‌کانی پاکستان‌دا.
له مانگی یازده‌ی ڕابردووش‌دا مه‌لا نه‌زیر له هێرشێکی خۆکوژی‌دا بریندار ده‌بێت که شه‌ش که‌سی تیادا کوژران.