چالاکوانانی ئۆپزسیۆن ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا هێرشێکی تریان کردۆته‌وه له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی له‌شکریی ته‌فته‌ناز، که پێده‌چێت وه‌ک هه‌وڵێک بێت بۆ لاوازکردنی هێزی ئاسمانی حکومه‌تی سوریا.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له له‌نده‌ن ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه جه‌نگاوه‌رانی سه‌رهه‌ڵداوان له شه‌ڕدا بوون له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌کانی له‌شکری وڵاته‌که‌دا له نزیک ئه‌و بنکه‌یه‌وه له باکوری هه‌رێمی ئیدلب.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی سانا که سه‌ر به حکومه‌تی سوریایه ده‌ڵێت هێزه ئاسایشیه‌کان دره‌نگانێکی ڕۆژی چوارشه‌ممه زۆر به توندی به‌رپه‌رچی هه‌وڵی ئه‌و هێرشه‌یان داوه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌وانی سوریایی سامی موبهیهز ده‌ڵێت ئێستا سه‌رهه‌ڵداوان له هه‌وڵی تێکشکاندنی هێزی ئاسمانی حکومه‌تی سوریادان.
ده‌ڵێت ئامانجی سه‌ره‌کی له‌م هێرشانه‌ی سه‌رهه‌ڵداوان کۆنترۆڵکردنی فڕۆکه‌خانه له‌شکرییه‌کان نییه ، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ن تا به‌کارنه‌هێنرێن.
هاوکات نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌های مه‌زه‌نده‌کردووه تا ئێستا 60 هه‌زار که‌س له شه‌ڕی ناوخۆیی سوریادا مردوون.
ناڤی پیلای، سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت پاش تاووتوێکردنی حه‌وت سه‌رچاوه‌ی جودا ئه‌وجا کۆمیسیۆنه‌که‌ی گه‌یشتۆته ئه‌و به‌ره‌نجامه.
به‌ڵام ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت له ئاکامی ئه‌م 22 مانگه‌ی قه‌یرانی سوریا نزیکه‌ی 45 هه‌زار که‌س کوژراون.
هه‌ر به‌هۆی قه‌یرانی سوریاوه وه‌ک چالاکوانانی ئۆپزسیۆن ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌مه له ئاکامی بۆردومانی فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌یان که‌س له‌وانه‌ی له ڕیزی وه‌رگرتنی سوته‌مه‌نیدا وه‌ستابوون کوژراون.