جه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین ئیسماعیل حه‌قی کهرادای سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌رکانی له‌شـکری تورکیا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له ئسته‌نبوڵ ده‌سـتگیرکرا، به تاوانی به‌شـداریکردنی له کوده‌تاکه‌ی سـاڵی 1997 ، ئه‌وه‌ی تیایدا یه‌که‌م سه‌رۆک وه‌زیری ئیسلامی تورکیا له پـۆسته‌که‌ی لادرا.
جه‌نه‌ڕاڵ کهرادای ئه‌مڕۆ له ماڵه‌که‌ی خۆی ده‌سـتگیرکرا و به‌ره‌و ئانکه‌ره‌ی پایته‌خت ڕه‌وانه‌کرا تاوه‌کو بـبرێته به‌رده‌م دادگا و لێـکۆینهوهی له‌گه‌ڵدا بکرێت له چوارچێوه‌ی ئه‌و که‌یسه‌ی له سـاڵی ڕابردووه‌وه له باره‌ی کوده‌تاکه‌وه ده‌سـتیپـێکردووه و هه‌تا ئێسـتا بووه‌ته مایه‌ی ده‌سـتگیرکردنی چه‌ندین ئه‌فسه‌ری باڵای له‌شـکری.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له کۆتایی سـاڵی 1997، سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌و ده‌مه‌ی تورکیا نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌کان ناچارکرا ده‌ست له پـۆسته‌که‌ی بکێشێته‌وه به تاوانی پـێشـێلکردنی سیکیولارێتی ده‌سـتوری وڵاته‌که.
له 16 ی مانگی یه‌کی 1998 به فه‌رمانی دادگا پارته‌که‌ی ئه‌ربه‌کان، پارتی ڕه‌فاهی ڕه‌گ و ڕیشه ئیسلامی، قه‌ده‌غه‌کرا و هه‌ڵوه‌شـایه‌وه و ئه‌ربه‌کانیش بۆ ماوه‌ی پـێنج سـاڵ لێی قه‌ده‌غه‌کرا کاری سیاسی بکات.
له‌شـکری تورکیا خۆی به پارێزه‌ری سیکیولارێتی وڵاته‌که‌ی داده‌نێت و له پـێناو ئه‌و مه‌به‌سته، چه‌ند جارێـک کۆده‌تای سه‌ربازی کردووه.