فەرمانگه حکومیـیەکانى موسڵ مانگرتنیان بۆ رۆژى دووشەممەى داهاتوو درێژ کردووە و بازنەى خۆپیشاندنەکان هەروا دێت و فراوانتر دەبێت و بە سەدان لە خوێندکارانى زانکۆى موسڵیش هاتنە پاڵ خۆپیشاندەرانهوه و بڕیاریش درا نوێژى هەینى لە گۆرەپانى ئازادى سازبکرێت.
پاش ئەوەى سەرجەم فەرمانگه حکومیـیەکانى موسڵ بۆ ماوەى 3 رۆژ مانگرتنى سەرهتاسەریـیان راگەیاند لە دانیشتنێکى ئەنجومەنى پارێزگادا بەکۆى دەنگى ئەندامان بڕیاردرا مانگرتنەکە ههتا رۆژى دووشەممەى داهاتوو درێژ بکرێتەوە.
دەرمان خەتارى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ لەم بارەیەوە بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت چەند بڕیارێکى گرنک لەو دانیشتنەدا دران لەوانە درێژکردنەوەى مانگرتنەکە و سەندنەوەى دۆسیەى ئاسایش لەدەست فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى موسڵ بۆ دەستى پۆلیس ماوەى 15 رۆژیش بۆ جێبەجێکردنى بڕیارەکە دەستنیشانکرا.
هاوکات بۆ پاڵپشتى خۆپیشاندەران بەسەدان خوێندکارى زانکۆى موسڵ دەستیان کرد بە خۆپیشاندان و نەچوونە هۆڵەکانى خوێندنەوە، بەڵام هێزە ئاسایشیـیەکان بە زۆر بڵاوەیان پێکردن و مامۆستایەک و ژمارەیەک خوێندکاریان دەستگیرکرد.
هەروەها خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانى ئازادى لە موسڵ بۆ حەوتەم رۆژ درێژەیان بە خۆپیشاندان دا و بڕیاریاندا نوێژى هەینى لەو گۆرەپانە ئەنجام بدەن، بە گوتەى بەشێک لە رێکخەرانى ئەو خۆپیشاندانەش بەهارى عێراقى لەم گۆرەپانەوه دەستپـێدەکات.