هه‌ستی ڕای گشتی له تورکیادا به ئاگاهیه‌وه گه‌شبینه به‌رامبه‌ر به پاشخانی ده‌سپێکی دیالۆگ له نێوان حکومه‌تی وڵاته‌که و ڕێبه‌ری زیندانیکراوی کورده‌کانی تورکیادا.
ئه‌م دانوستاندنانه به مه‌به‌ستی گه‌یشتنه به ڕێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستاندا بۆ کۆتاییهێنان به قه‌یرانی ده‌یان ساڵه‌ی کوردی تورکیا که ده‌یان هه‌زار که‌س له‌م قه‌یرانه‌دا کوژراون.
دکتۆر سه‌ردار عه‌زیز، پسپۆڕی سیاسی به پێویستی ده‌زانێت کورد له تورکیا له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوه‌دا بن بۆ ئاشتی به تایبه‌تی وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌نگاو بێت بۆ لێکردنه‌وه‌ی نازناوی تێرۆریست له په‌که‌که، ده‌شڵێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته ههنگاوێکی گه‌وره به ئاڕاسته‌ی به سیڤیڵ کردنی بزوتنه‌وه‌ی کورد له تورکیادا.
دکتۆر سه‌ردار ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات ئه‌گه‌ر تورکیا بخوازێت ببێته هێزی سه‌ره‌کی له ناوچه‌که‌دا و بخوازێت کۆتایی به نیگه‌رانیه‌کانی خۆی بێنێت به‌رامبه‌ر کورد له باشور و ڕۆژئاوا، ئه‌وا پێویسته ئانکه‌ره کێشه‌ی کورد له وڵاته‌کدا چاره‌سه‌ربکات.
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی چه‌ک دانانی په‌که‌که‌ش وه‌ک مه‌رجی ئانکه‌ره بۆ چاره‌سه‌ر کردن، دکتۆر سه‌ردار عه‌زیز ده‌ڵێت ده‌شێت ئانکه‌ره ئه‌و جه‌خت کردنه‌وه‌یه‌ی خۆی له‌به‌ر ڕای گشتی وڵاته‌که‌ی بێت و ده‌شڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه په‌که‌که چه‌ک دابنێت، وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر په‌که‌که بیری له ههنگاوێکی له‌و باره‌یه‌وه بکردایه‌ته‌وه ئه‌وا پێشتر چه‌کی داده‌نا.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر سه‌ردار عه‌زیز پسپۆڕی سیاسی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: