په‌رله‌مانی عێراق کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی ده‌کات بۆ تاووتوێکردنی ڕه‌وشی عێراق و ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له ناوچه سوننه نشینه‌کاندا ده‌کرێن دژی سیاسه‌ته‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که.
هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی عێراق (شیعه‌کان) بایکۆتی کۆبوونه‌وه‌که‌یان کرد و هه‌روه‌ها به‌شێکیش له ئه‌ندامانی لیستی ئه‌لعێراقیه، هه‌رچه‌نده دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی لیسته‌که به‌شداری له‌و دانیشتنه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی په‌رله‌ماندا کردبوو.
دکتۆر عه‌لاوی زۆر به ده‌گمه‌ن به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا کردووه.
عادل عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت به‌شداریه‌که‌ی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی ناردنی دوو په‌یامه، یه‌کێکیان بۆ نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق و ئه‌وی تریشیان بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به لیستی ئه‌لعێراقیه داوه.
به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌شڵێت به‌هۆی ئه‌و جیاوازی ڕوانینانه‌ی له ناو لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا هه‌ن، ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و لیسته به‌شدارییان له کۆبوونه‌وه نائاساییه‌که‌ی په‌رله‌ماندا نه‌کرد، هه‌روه‌ها باسیش له هۆکاری به‌ردباران کردنی جێگره سوننه‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که ده‌کات له پارێزگای ئه‌نبار له ڕۆژئاوای عێراق.
به‌ڵێن ساڵح ، وتووێژی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: