چه‌ند لایه‌نێـکی فه‌ڵه‌سـتینی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه داویانکرد ئاگربه‌ست له که‌مپی یه‌رموکی ئاواره فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان له سوریا ڕابگه‌یه‌نرێت و بکرێته ناوچه‌یه‌کی بێ چه‌ک تاوه‌کو ئاواره‌کانی له‌تاو شه‌ڕه‌کان هه‌ڵاتوون بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌کانیان.
ئه‌م لایه‌نه فهڵهسـتینیـیانه که نزیکی ڕژێمی ئه‌سه‌دن، ئه‌مڕۆ له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له دیمه‌شق ئه‌مه‌یان ڕاگه‌یاند و داوایان له هه‌موو لایه‌نه فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان کرد، به بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فه‌ڵه‌سـتینیش، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بکه‌ونه‌گه‌ڕ و په‌یوه‌ندی به وڵاتانی نێوده‌وه‌ڵه‌تی و عه‌ره‌بی و ناوچه‌که بکه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کانیش به‌هۆی قه‌یرانی ناو سوریاوه دووبهرهکیـیان تێـکه‌وتووه، به‌شێـکیان پشـتیوانی له ڕژێمی سوریا ده‌که‌ن و به‌شه‌که‌ی تریان له دژین. هه‌تا ئێستا چه‌ند جارێـک شه‌ڕوپـێـکدادان له نێوان فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کانی لایه‌نگر و نه‌یارانی ئه‌سه‌د له که‌مپی یه‌رموک ڕوویانداوه.
یه‌رموک گه‌وره‌ترین که‌مپـی ئاواره فهڵهسـتینیـیهکانه له سوریا و شوێنی نزیکه‌ی 150 هه‌زار که‌سه، به‌ڵام له ئاکامی بۆردومان و شه‌ڕه‌کانی ناو که‌مپه‌که، نزیکه‌ی 100 هه‌زار که‌سیان که‌مپه‌که‌یان جێهێشتووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌هۆی که‌وتنی گولـله تۆپێـک 4 که‌س له که‌مپه‌که‌دا گیانیان له‌ده‌سـتدا و پاشـان به گولـله‌ی سێرهگرکیش که‌سێـکیش کوژرا.