سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا ئه‌و 48 ئێرانیـیهیان ئازادکرد که له مانگی هه‌شته‌وه له نزیـک دیمه‌شقی پایته‌خت ده‌سـتگیریان کردبوون، ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی 2130 که‌سی سیڤیل له لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه.
بۆله‌ند یه‌ڵدرم سه‌رۆکی ده‌سته‌ی فریاگوزاری مرۆیی تورکیا ده‌ڵێت ڕێـکخراوه‌که‌ی ڕۆڵی له‌م کاره‌دا بینیوه و ئاڵۆگۆڕه‌که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سوریادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی ئێرانیش هه‌واڵه‌که‌ی پشـتڕاستکرده‌وه و گوتی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئه‌و 48 ئێرانیـیه‌ی ئازادکردووه که چه‌ند مانگێـک له‌مه‌وبه‌ر له سوریا ده‌سـتگیری کردبوون.
سیرکان نه‌رجس گوته‌بێژی ڕێـکخراوی فریاگوزاری مرۆیی تورکیا ئه‌ویش له‌م باره‌یه‌وه لێـدوانی داوه و گوتوویه‌تی ئه‌مه به‌رهه‌می چه‌ندان مانگی وتووێژ و دانوسـتاندنه.
گوتیشی ئاڵوگۆڕکردنه‌که له بهیانـیهوه ده‌سـتیپـێـکردووه و به تایبه‌تی له شـاره‌کانی دیمه‌شق و حومس و ئیدلب و لازقیـیه و ته‌رتوس، وه له نێو ئه‌و که‌سه سیڤیلانه‌ی حکومه‌تی سوریا ئازادیان ده‌کات 4 هاوڵاتی تورک هه‌ن.