سه‌رۆکی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌ڵێت دڵنیا نییه له‌وه‌ی ئایا ئێران قایل ده‌بێت به ڕێگه‌دان به‌م ده‌زگا چاودێریه ناوکیه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تا سه‌رله‌نوێ ده‌ستبکاته‌وه به لێکۆڵینه‌وه‌کان له به‌رنامه ناوکیه نهێنیه گومانباره‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران.
یوکیا ئامانۆ، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له تۆکیۆ گوتوویه‌تی شیانی ڕێکه‌وتنێک له وتووێژه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هێشتا نادیاره.
کارمه‌ندانی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی پاش کۆبوونه‌وه‌کانی پێشتریان که له مانگی دوازده‌دا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی‌دا کردبوویان باسیان له هه‌ندێک به‌ره‌وپێشچوون کردووه و ئاماژه‌شیان به شیانی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی پشکنینه‌کان کردووه له‌مساڵدا له پاش وتووێژه‌کانی که بڕیاره ڕۆژی 16 ی ئه‌م مانگه بکرێن.
یوکیا ئامانۆ که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت بۆ چوار ساڵی تریش هه‌ر له پۆستی سه‌رۆکی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمیدا بمێنێته‌وه، ئێستا له ژاپۆنه به مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ( شینزۆ ئابی ) سه‌ره‌ک وه‌زیری نوێی وڵاته‌که و کاربه‌ده‌ستانی تری حکومه‌تدا.
ڕۆژئاوا نیگه‌رانه له شیانی ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران به نهینی خه‌ریکی دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی بێت و هه‌رچی تارانیشه پێداده‌گرێت له‌سه‌ر مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌ی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی و ده‌شڵێت بۆ دروستکردنی وزه‌ی ئه‌لکتریکه.