له تورکیا سیاسه‌تمه‌دارانی کورد و تورک ده‌ڵێن نابێت کوشتنی ئه‌و سێ ژنه چالاکوانه کورده له فه‌ڕه‌نسا بـبێته مایه‌ی ڕاگرتنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له ئارادان بۆ کۆتاییهێنان به شه‌ڕی نێوان له‌شـکری تورکیا و پارتی کرێـکارانی کوردسـتان و چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له‌و وڵاته‌دا.
دۆریان جۆنز په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌سته‌نبوڵ ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شـی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
له کاتێدا سیاسه‌تکارانی کورد و تورک ناکۆکن له‌سه‌ر باوهڕیـیان به‌وه‌ی که کێ به‌رپرسیاره له کوشتنی چالاکوانانی کورد له پاریس له ڕۆژی پێنچشه‌ممه، به‌ڵام هاودهنگیـیهک هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌وا کوشتنه‌کان نابێت کۆششه‌کانی حکومه‌ت بنکۆڵ بکه‌ن بۆ کۆتاییهێنان به نزیکه‌ی 30 ساڵی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان- PKK .
شاره‌زای سیاسی جه‌نگیز ئاکتار له زانکۆی باهچ شه‌هیر له ئه‌سته‌نبول ده‌ڵێت به پێچه‌وانه‌ی کۆششه‌کانی ئاشتی ڕابردوو که‌وا شکستیان هێنا، ئه‌م جاره پێده‌چێت پشتیوانییه‌کی به‌رفراوان هه‌بیت.
جه‌نگیز ئاکتار ده‌ڵێت " ڕه‌نگه گه‌یشتبینه مه‌زنترین هاوبه‌ندی سه‌باره‌ت به وتووێژ و دانوساندنه‌کانی ئاشتی. من له‌و باوه‌ڕه‌دام بێجگه له پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و پارتیه‌کی دیکه‌ی ئه‌وپه‌ڕی ڕاستڕه‌و، هاوده‌نگییه‌ک له جیهانی سیاسی‌دا هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که به لۆبی شه‌ڕ یاخود لایه‌نگرانی شه‌ڕ ناوده‌برێن ڕۆژ له دوای ڕۆژ له که‌میدان."
له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا حکومتی تورکیا پشتڕاستی کرد که سه‌رۆکی ده‌زگای ههواڵگهرییهکهی حهکان فیدان له‌گه‌ڵ عبدوڵڵا ئۆجالانی ڕێبه‌ری په‌که‌که‌ی زیندانیکراودا کۆبووه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌کان ئه‌و وتووێژانه پێشکه‌وتنی به‌خۆوه بینیوه. چاودێران ده‌ڵێن نیشانه‌یه‌کی ئه‌و پێشکه‌وتنه ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتداران ڕێگایان به دوو سیاسه‌تکاری باڵای کورد دا چاویان به ئۆجه‌لان بکه‌وێت. ڕێبه‌ری پارتی کوردی سه‌ره‌کی مۆڵه‌تپێدراو له تورکیا (به‌ده‌په) یش داوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا کردووه. به‌ڵام ڕێبه‌ری پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ڕاستڕه‌و له په‌رله‌ماندا واته MHP ئه‌و هه‌وڵانه‌ی مه‌حکوم کردووه و سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگانی تۆمه‌تبار کردووه به‌وه‌ی که دانه‌واندن بۆ تیرۆریزم ده‌کات.
سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌ردوغان که به‌م تۆمه‌تانه واقی وڕما، له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ر لێبوردنێکی گشتی بۆ سه‌رهه‌ڵداوان ڕه‌تکرده‌وه و داوای لێیان کرد ده‌ستبه‌جێ چه‌ک دابنێن.
ئه‌ردوغان ده‌ڵێت " دڵسۆزی ئێمه ده‌کرێ له‌و هه‌نگاوانه‌مان به‌دی بکرێت که‌وا له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو ناومانه. ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه کادیره‌کانی ڕێکخراوی تیرۆرستی جوداخواز تورکیا جێبهێڵن. ئێمه ده‌مانه‌وێت وایان لێبکه‌ین چه‌ک دابنێن و بڕۆن."
چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن به وه‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که سه‌رهه‌ڵداوانی کورد ئێستا زیاتر له ده ساڵی پێشتریان به‌هێزترن، ئه‌و داواکاریه‌ی ئه‌ردوغان ناواقیعیه. سینان ئولگین له ئنستتیوتی توێژینه‌وه‌ی ئیدام بنکه له ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ڵێت هه‌ر چه‌ک دانانێک ده‌بێت به‌شێک بێت له پرۆسه‌که‌دا.
سینان ئولگین ده‌ڵێت " یه‌ک له هه‌نگاوه‌کانی سه‌ره‌تا بۆ په‌که‌که ئه‌وه‌یه چه‌که‌کانی دابنێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه به‌شێک له په‌یمانه‌که ده‌بێت که تێدا هه‌نگاوه‌کان له بهرایـیدا دیاری ده‌کرێن."
شاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌و هه‌نگاوانه پێده‌چێت ئه‌مانه له‌خۆبگرن، چه‌سپاندنی مافه‌کانی کورد له بواری خوێندن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له ده‌ستورێکی نوێ‌دا که ئێستا خه‌ریکه له لایه‌ن قانووندانهرانهوه ده‌نووسرێته‌وه.
ئۆرتۆ گرۆل کوروکجوو په‌رله‌مانتارێکی سه‌ر به پارتی ئاشتی و دیموکراسی سه‌ر به کوردان واته BDP خۆشحاڵی ده‌رده‌بڕێت بۆ هه‌وڵه‌کانی ئاشتی سه‌ره‌ک وه‌زیر ئه‌ردوغان به‌ڵام نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به پابه‌ندبوونی
ئۆرتۆگرۆل کوروکجوو ده‌ڵێت " ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان ده‌توانێت هه‌ر شتێک و هه‌ر کاتێک بیکات. ئه‌و که‌سێکه که هیچ متمانه‌ی پێ ناکرێت له ناو حکومه‌تدا هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سێکه که هیچ متمانه‌یه‌کی پێ ناکرێت له کاروباری هه‌نووکه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیادا. ئێمه ده‌توانین سه‌باره‌ت به پابه‌ندی هه‌ڕه‌مه‌کییانه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیر ئه‌ردوغان بدوێن."
شاره‌زایان ده‌ڵێن پشوودرێژی زۆر گرنگ ده‌بێت بۆ سه‌رکه‌وتنی وتووێژه‌کان.
به‌ڵام شاره‌زای سیاسی جه‌نگیز ئهکتار ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که وڵاته‌که ده‌چێته ناو دوو ساڵی هه‌ڵبژاردنه‌وه که ساڵی داهاتوو ده‌ستپێده‌کات، ده‌بێت به‌زووترین کات هه‌ندێک پێشکه‌وتن بکرێت، به تایبه‌تی بهوهبهر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی که به‌هار هه‌ر دوو سێ مانگی ماوه.
جه‌نگیز ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه ده‌سکه‌وتی دیار و سوودبه‌خش له یه‌که‌م ساڵی به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌نجام بده‌یت. من پێموایه یه‌که‌م ئامانجی ئه‌و وتووێژانه ئه‌وه دڵنیابکهی که چه‌کدارانی PKK خاکی تورکیا جێبهێڵن و تا هیچیتر نه‌توانێت کرداری له‌شکری ئه‌نجام بدات کاتێک که به‌فر ده‌ست به تواندنه‌وه ده‌کات."
شاره‌زایان مه‌زه‌نده ده‌که‌ن که‌وا نزیکه‌ی 2500 سه‌رهه‌ڵداوی PKK له ناو خاکی تورکیادان ئهوانهیتری که ماون له باکوری عێراقی دراوسێدان.
شه‌ڕکردن هه‌میشه له زستان که‌م ده‌بێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمه‌که به‌فرێکی زۆری لێ ده‌بارێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی به‌هار به شێوه‌یه‌کی نه‌ریتی شه‌رکردن په‌ره‌سه‌ندن به‌خۆوه ده‌بینیت، و چاودێران ده‌ڵێن هه‌ر دوو لا ده‌یانه‌وێت به‌رله توانه‌وه‌ی به‌فری زستان پێشکه‌وتن وه‌ده‌ست بهێنن.