هێشتاش کاردانه‌وه و لێکدانه‌وه له‌سه‌ر کوژرانی سێ خانمی چالاکوانی کورد ده‌کرێن که ڕۆژی پێنجشه‌ممه له سه‌نته‌ری ڕاگه‌یاندنی کوردستان له پاریس کوژران.
له ئێستادا کورد‌و تورک یه‌ک لۆمه‌ی ئه‌وی تریان ده‌کات بۆ ئه‌و ڕووداوه که پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت هه‌ر سێ قوربانیه‌که گولله به‌سه‌ریانه‌وه بووه.
ڕۆژنامه‌وان شوان حه‌مه ئاماژه به توڕه‌یی و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی کورده‌کان له هه‌نده‌ران و له تۆڕه‌کانی سۆشیال میدیادا ده‌کات و ده‌شڵێت پێده‌چێت له‌ناو ڕای گشتی ئه‌وروپاییه‌کاندا و میدیا گرنگه‌کانی ئه‌وروپاشدا وه‌ک ڕۆژنامه‌ی لافیگارۆی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و کرده‌ی کوشتنانه ده‌شێت ده‌ستی میتی تورکیای تیادابێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، ڕۆژنامه‌وان شوان حه‌مه ده‌شڵێت ئه‌و ئاماژه‌یه‌ی ڕۆژنامه فه‌ڕه‌نسیه‌که له‌سه‌ر بنچینه‌ی درێژخایه‌نیی کێشه‌ی کورده له تورکیا و شه‌ڕی نزیکه‌ی 40 ساڵه‌ی له‌شکری تورکیا و سه‌رهه‌ڵداوانی په‌که‌که و هه‌روه‌هاش ئه‌وه‌ی که یه‌کێک له خانمه قوربانییه‌کان دامه‌زرێنه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستانه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: