به هه‌زاران کورد له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا له ڕۆژی شه‌ممه به‌ره‌و پاریس به‌ڕێکه‌وتن، داوای ڕه‌وایی بۆ ئه‌و سێ خه‌باتکاره کورده ده‌که‌ن که له پایته‌ختی فه‌ره‌نسا کوژران.
هاوکات سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئوردوغان له ڕۆژی شه‌ممه داوای له فه‌ڕه‌نسا کرد تیشک بخاته سه‌ر کوشتنی سێ چالاکوانی ژن له پاریس و گوتی ده‌بێت سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا فرانسوا هۆلاند بڵێت بۆچی له‌گه‌ڵ ئه‌و ملیتانانه‌ی که له‌لایه‌ن تورکیاوه داوا کرابوون کۆبووه‌ته‌وه.
ئه‌و سێ چالاکوانه‌ی که یه‌کێکیان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان بووه ته‌رمه‌کانیان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه دۆزرایه‌وه، هاوکاتی وتووێژی ئاشتی حکومه‌تی تورکیا له‌گه‌ل عه‌بدوڵلا ئۆجالانی سه‌رۆکی په‌که‌که له زینداندا.
ئاژانس دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌یتت پرێس ڕاده‌گێنێت ئه‌م کوشتنه بوو به مایه‌ی شۆککردنی کۆمه‌ڵگای کوردی. خه‌باتکارانی کورد تورکیا به‌م کوشتنه تاوانبار ده‌که‌ن، هاوکات کاربه‌ده‌ستانی تورکیاش ده‌ڵێن ڕه‌نگه ئه‌م کوشتنه په‌یوه‌ندی به کێشه‌ی ناوخۆی په‌که‌که وه هه‌بێت بۆ هه‌وڵێ تێکدانی وتووێژی ئاشتی.
ئه‌م کوشتنه هه‌ڵوێستی فه‌ڕه‌نساش ده‌خاته بارێکی سه‌خته‌وه له کاتێدا هه‌وڵی باشکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیادا ده‌دات.