سه‌رۆک له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌و ئامانجه‌ی که دڵنیابین له‌وه‌ی ئه‌لقاعیده جارێکی دیکه هه‌رگیز نه‌توانێت ئه‌فغانستان بۆ هێرش کردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریکا به‌کاربهێنێت دێته دی و شه‌ڕی ئه‌فغانستان تا کۆتایی ساڵی داهاتوو ته‌واو ده‌بێت.
له ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆک ئۆباما له کۆشکی سپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامید کارزایی کۆبووه‌وه بۆ تاوتوێکردنی ڕۆڵی داهاتووی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان. پاش کۆبونه‌وه‌که هه‌ردوو ڕێبه‌ر کۆنفرانسێکی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانیان ئه‌نجام دا.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی له‌گه‌ڵ هاوشانه ئهفغانییهکهیدا له سه‌ر پلانێک ڕێککه‌وتوون بۆ ئاڵوگۆڕپێکردنی ئه‌رکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له له‌شکرییه‌وه بۆ پشتیوانی کردن له‌م به‌هاره‌وه ، ئه‌مه‌ش چه‌ند مانگێک به‌ر له‌وه بوو که چاوه‌ڕوان ده‌کرا.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی پاش ئه‌وه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا سه‌نگی ده‌خه‌نه سه‌ر مه‌شق و ڕاهێنان، ڕێنیشاندان و یارمه‌تیدانی هێزی ئه‌فغانی.
شایانی باسه له ئێستادا نزیکه‌ی 66 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستانن و چه‌ند هه‌زار سه‌ربازی نێونه‌ته‌وه‌یش له‌وێن. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی له کۆتایی ساڵی 2014دا کۆتایی به‌ر ئه‌رکه‌کانیان له ئه‌فغانسیان بهێنن.
تا ئێستاش دیار نییه پاش کۆتایی ساڵی 2014 چه‌ند سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان ده‌مێننه‌وه.