سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌لعێراقیه‌دا کۆده‌بێته‌وه و هاوکات ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی داوای جێبه‌جێکردنی ئه‌و داوایانه‌ی خۆپیشانده‌رانی عه‌ره‌بی سوننه ده‌کات که له‌گه‌ڵ ده‌ستور و یاسای عێراقیدا یه‌کده‌گرنه‌وه.
شۆڕش حاجی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری به کۆبوونه‌وه‌یه‌ک و دووان بتوانێت ئه‌و کێشانه‌ی له نێوان په‌رله‌مان و حکومه‌تی نێوه‌ندی چاره‌سه‌ر بکات.
له وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز حاجی ده‌شڵێت ده‌شێت له ئێستادا هه‌ردوو لای ئه‌لعێراقیه و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی گه‌یشتبنه ئه‌و بڕوایه‌ی پێویسته هه‌وڵی ڕژد بدرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی وڵاته‌که، ده‌نا وه‌ک شۆڕش حاجی ده‌ڵێت به‌رده‌وامی ئه‌م ڕه‌وشه به‌ره‌نجامی خراپی لێده‌که‌وێته‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: