دادگایه‌کی میسر فه‌رمانی دووباره دادگایـیکردنه‌وه‌ی داوه بۆ سه‌رۆکی له‌سه‌ر کارلادراوی میسر حوسنی موباره‌ک که حوکمی زیندانی ههتاههتایـی دراوه.
یه‌کشه‌ممه دادگا فه‌رمانی دادگایـیکردنه‌وه‌ی ده‌رکرد بۆ ڕێبه‌ری پـێشـووی ته‌مه‌ن 84 سـاڵ، چه‌ند مانگێـک پاش ئه‌وه‌ی به گوناهکار ناسرا به تاوانی پـیلانگیڕان بۆ کوشـتنی سه‌دان خۆپـیشـانده‌ر له کاتی سه‌رهه‌ڵـدانی 2011 ، ئه‌وه‌ی بوو به مایه‌ی کۆتاییهاتن به ده‌سه‌ڵاتی که 30 سـاڵ درێژه‌ی کێشـا.
دادگای پـیاداچوونه‌وه هه‌روه‌ها بڕیاری دا حه‌بیب ئه‌لعه‌دلی وه‌زیری پـێشـووی ناوخۆی وڵاته‌که که ئه‌ویش حوکمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی دراوه، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی موباره‌کدا دووباره دادگاییبکرێنهوه.
له ئێسـتادا هه‌موویان له به‌ندیخانه ده‌مێنـنه‌وه، چونکه سـکاڵای دیکه‌یان له‌سه‌ر تۆمارکراوه. هێشـتا مۆڵه‌ت بۆ دادگاییکردنهوهیان دیارنه‌کراوه.
تاوانه‌کان له دژی موباره‌ک هه‌مان ئه‌و تاوانانه ده‌بن که له مانگی شه‌شدا دادگا له‌سه‌ریان حوکمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ ده‌رکرد.
ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانی موباره‌ک به دروشمی هه‌ربژی داد و دادپه‌روه‌ری، پـێشوازیان له بڕیاره‌که‌ی دادگا کرد.