چالاکوانانی سوری ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌د ناوچه‌کانی ده‌وربه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختیان بۆردومان کردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له هێرشێـکی حکومه‌ت بۆ ده‌رپه‌ڕاندن و هه‌ڵکه‌ندنی سه‌رهه‌ڵـداوانی سوری له ناوچه سـتراتیژیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شقی پایته‌خت.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سته‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌تی سوریا شـارۆچکه و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری پایته‌ختیان بۆردومان کرد، له‌وانه که‌فر به‌تنه و جسرین. هاوکات هێزه‌کانی به‌شـار ئه‌سه‌د به تۆپ و خومپاره ناوچه‌کانی دیکه‌شیان تۆپـباران کردووه.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌دات له‌شـکری ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د وان له جه‌نگدا له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا له ناوچه‌ی داریا، ئه‌مه‌ش به ڕۆژێـک دوای ئه‌وه‌ی به‌رپـرسـانی حکومه‌تی سوریا ڕایانگه‌یاندبوو هێزه‌کانیان ده‌سـتیان به‌سه‌ر به‌شی زۆری ئه‌و ناوچه سـتراتیژیـیهدا گرتبوو، ئه‌م ناوچه نزیکه له بنکه‌یه‌کی ئاسـمانی له‌شـکری گرنگ و ده‌که‌وێته باشوری دیمه‌شقی پایته‌خت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه گروپـی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له به‌ریتانیا له هه‌واڵه‌کانیاندا پـشت به چالاکوانانی سه‌ر گۆڕه‌پان ده‌به‌سـتن.