به‌رپـرسـانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک 7 که‌سی سیڤیل کوژراون که له نێو مزگه‌وتێـکدا بوون و سه‌رگه‌رمی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی 4 یاخیبووی تاڵیبان بوون که له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـکی شه‌ودا له لایه‌ن هێزی هاوبه‌شی ناتۆ و ئه‌فغانیـیه‌وه کوژرابوون.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتداران له پارێزگای وه‌رده‌ک ده‌ڵێن ئه‌و خه‌ڵکه سیڤیلانه به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی هێرشه‌که‌ی ناتۆ و ئه‌فغانی له ژێر داروپه‌ردوی مزگه‌وتی گونده‌که‌دا که داڕمابوو، گیانیان له‌ده‌سـتدابوو.
گوته‌بێژی پارێزگای وه‌رده‌ک گوتی یاخیبووانی تاڵیبان هێله‌کی بۆمبڕێژکراویان له‌به‌رکردبوو، به‌ڵام ده‌سـتبه‌جێ ئاشـکرا نه‌بوو که ئایا چی بووه‌ته مایه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی نێو مزگه‌وته‌که که کوژرانی ئه‌و که‌سه سیڤیلانه‌ی لێـکه‌وته‌وه.
شایه‌نی گوتنه هه‌ڵمه‌تی له‌شـکری شه‌وانه و هه‌روه‌ها کوژران و برینداربوونی هاوڵاتیانی سیڤیلی ئه‌فغانی بوونه‌ته هۆکارێـکی سه‌ره‌کی بۆ ناکۆکی نێوان کابول و وڵاتانی خۆرئاوا، ئه‌وانه‌ی پـشـتیوانی له حکومه‌تی حامد کارزایی ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ناڕه‌زایـیه‌کی گه‌وره‌ی له ئه‌فغانسـتاندا لێـکه‌وتووه‌ته‌وه و توندوتیژی به‌رچاویش.