سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل په‌یمانیداوه کاری بنیاتنانی خانوبه‌ره‌کان له ناوچه‌یه‌کی نزیک ئۆرشه‌لیم جێـبه‌جێ بکات، له‌سه‌ر ئه‌و خاکه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان به خاکی خۆیانی داده‌نێن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی ئیسرائیل ناوچه‌که‌یان به پتر له 100 خۆپـیشانده‌ری فه‌له‌ستینی چۆڵکرد.
له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ رادیۆی ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهوی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتی بنیاتنانی خانوبه‌ره له ناوچه‌ی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری نێوان ئۆرشه‌لیمی خۆرهه‌ڵات و نێوان ئۆردوگای جوله‌که نشینی سه‌ره‌کی که‌ناری خۆرئاوا ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌ڵام ناوبراو گوتیشی ئه‌و کاره پـێویستی به کاته هه‌تا حکومه‌تی ئیسرائیل پلانڕێژی بۆ بنیاتنانی هه‌زاران یه‌که‌ی نیشتهجێـبوون ته‌واو بکات.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه به‌رله سپـێدهی ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی ئاسایشی ئیسرائیل چوونه ناوچه‌که‌وه و به ده‌یان فه‌له‌ستینیان له‌وێ دورخسته‌وه ، له‌وانه‌ی له رۆژی هه‌ینی رابردووه‌وه چادریان تیدا هه‌ڵدابوو بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی پرۆژه‌ی بنیاتنانه پێشنیارکرهوهکهی حکومه‌تی ئیسرائیل.
میکی رۆزنفێڵد گوته‌بێژی پـۆلیسی ئیسرائیلی ده‌ڵێت پرۆسه‌ی چۆڵپـێکردنی فه‌له‌ستینیه‌کان له بازنه‌ی E1 به بێ زیان ته‌واو کرا.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه فه‌له‌ستینیه‌کان ئۆرشه‌لیمی خۆرهه‌ڵات به موڵکی خۆیانی داده‌نێن و وه‌ک پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئایندهی خۆیانی له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.