زۆرێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه به چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کان ده‌که‌ن له‌لایه‌ن سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقه‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی کردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت.
دکتۆر سامان فه‌وزی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌ڵێت پاشخانی ئه‌م هه‌وڵانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و به‌رنوسی یاسایانه‌ی له یه‌ک دوو مانگی ڕابردوودا له په‌رله‌ماندا په‌سه‌ند کراون وه‌ک یاسای ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌وڵه‌تی عێراق و هه‌موارکردنی چوارهه‌می یاساکانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیشی هه‌یه به به‌رنوسی یاسای دیاریکردنی 3 سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی عێراقه‌وه.
دکتۆر فه‌وزی ده‌شڵێت به دوری نازانێت هه‌ندێک له په‌رله‌مانتاران به‌شوێن میکانیزمی تردا بگه‌ڕێن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌یانتوانی ده‌نگی پێویست بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یان به‌ده‌ستبهێنن.
به‌ڵێن ساڵح ، وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر سامان فه‌وزی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: