چه‌ند ڕۆژیکه له کوشتنی سێ ژنه چالاکی کورد له شاری پاریس تێده‌په‌ڕێت و ڕاوبۆچوونی جۆربه‌جۆر هه‌یه داخوا ده‌بێت تاوانباران کێ بن؟
حه‌سه‌نی قازی رۆژنامه‌وان ده‌ڵێت "داخوازی کوردان ده‌بێت ئه‌وه بێت که کاربه‌ده‌ستانی فه‌ڕانسه و به تایبه‌تی به‌شی دادوه‌ری، مه‌سه‌له‌که ڕوون بکه‌نه‌وه". به بڕوای کاک حه‌سه‌ن، ئه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی درێژه کێشانی وتووێژان له سه‌ر پرسی کورد له تورکیادا گرنگی هه‌یه.
به‌ڕێز قازی ئاماژه ده‌کات که وتووێژ له تورکیا له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد شتێکی نوێ نیه و ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا، تورکوت ئۆزالیشدا هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ری درا. به‌ڵام، ئاگاییش ده‌دات که ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا بۆچوونه‌کانیان وه‌ک یه‌ک نین، ئه‌گه‌ر چی لایه‌نی کوردی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که به ڕێگایه‌کی ئاشتیخوازانه‌دا هه‌میشه ئاماده‌یی هه‌بووه و ئێستاش پشتیوانی له ئه‌م بۆچوونه له نێو خه‌ڵکدا په‌ره‌ی سه‌ندووه.