ئه‌ندام په‌رله‌مانێـکی عێراقی سه‌ر به لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه له‌گه‌ڵ 2 له پاسه‌وانه‌کانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له نزیـک شـاری فه‌لـلوجه له پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای عێراق به هێرشێـکی خۆکوژی کوژران.
پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت کاتێـک ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتار عیفان سه‌عدوون ئه‌لعیساوی چووه بۆ سه‌ردانی پـرۆژه‌یه‌ک له ناوچه‌ی شه‌قامی شه‌ستی، خۆکوژێـک که جلوبه‌رگی کرێـکاری پـۆشیبوو لێی هاتووه‌ته پـێشی و وه‌ها خۆی نیشـان داوه که ده‌یه‌وێت ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات و خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه، له ئاکامدا عیفان و 2 پاسه‌وانی کوژراون و 4 که‌سی دیکه برینداربوون.
عیفان عیسـاوی جگه له‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق بوو، هه‌روه‌ها که‌سایه‌تیـیه‌کی خێڵه‌کی ناسراوی ناوچه‌که‌ی بوو و سه‌رۆکی هێزه‌کانی سه‌حوه‌ی فه‌لـلوجه بوو. هه‌روه‌ها له هه‌مان خێڵی وه‌زیری دارایی ڕافع ئهلعیساویـیه، ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر له هه‌وڵی کوشتن ڕزگاری بوو.